ئێعدامی دوو هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن
یەکشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۴   |  14-09-2025

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی ژن و مێردێکی بەندکراو بە ناوەکانی “حەدیقە ئابادی” و “یوونس مەزار شمەس”، هەردووکیان خەڵکی هەراتی ئەفغانستان و دانیشتووی تاڵەقانی کەرەج، لە زیندانی ناوەندیی قەزوێن جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو. شایانی باسە کە ئەم دوو هاووڵاتییە کە ٢٠ ساڵ لە ئێران ژیانیان دەکرد، لەگەڵ سێ منداڵەکانیان دەستبەسەر کرابوون و منداڵەکانیان چەند مانگ پاش دەستبەسەر کرانیان، ڕادەستی حکوومەتی ئەفغانستان کراونەتەوە.