
ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، حەسەن مەردانی تەمەن ٦٧ ساڵ و لوقمان پێشنیاری تەمەن ٦٠ ساڵ، دوو بەندکراوی سیاس خەڵکی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی دەورانی مەحکوومیەتەکەیان، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی” بە سێ ساڵ زیندانی داسەپێندراو مەحکووم کرابوون. ئەم دوو هاووڵاتییە هەروەها ٥٦ ڕۆز بەبێ مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرابوون. هەروەها لە ماوەی ١٩ مانگ و ١٣ ڕۆژ دەستبەسەر بوونیان، لە هەرچەشنە مافێکی یاسایی خۆیان وەک مافی مەرەخەسی بێبەش کرابوون. ئەمە لەحاڵێکدابوو کە حەسەن مەردانی بەدەست نەخۆشی دڵ و پرۆستات دەیناڵاند و سەرەڕای داواکاری بەردەوام بۆ پێدانی مەرەخەسی دەرمانی، لەگەڵ دژایەتی ناوەندە ئەمنییەکان بەرەوڕوو دەبووەوە.