
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی خەرمانانی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی «پیروەلی باغی» و سێ هاووڵاتی بریتی لە دوو برایان بەناوەکانی “ڕەشید نەسروڵڵاهی، عەلی ڕەشیدی و ئەبووبەکر ڕەشیدی” بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە.
ئەو هێزانە هاوکات لە گوندی «سریلاوە» هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوی “ئیبراهیم خودکامەیان” دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان پشکنیوە و عەلی و ئەبووبەکر ڕەشیدی پاش ۲۴ کاتژمێر بەدانانی بارمتە ئازاد کراون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕەشید نەسروڵڵاهی و ئیبراهیم خۆدکامە لەبەر دەستدا نییە.