کۆبوونەوەی سەرلەنوێی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی خارک
یەکشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۴   |  14-09-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی فەرمی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی خارک، بەمەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
سەرەکی ترین خواستی کرێکاران بریتی بوو لە: “درانی سەرجەم حەقدەستی کرێکاران”، “نەمانی بەربەستەکانی داسەپێندراو بەسەر سەنەواتی خانەنشینی”، “پێداچوونەوە بە پایە حقووقی کرێکارانی تازە دامەزراو”، “گەڕاندنەوەی ماڵیاتەکان”، “بەکردەوە دەرهێنانی تەواوی مادەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم بەک پەی ئەم مادەیە” و “سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت، پەسەندکرانی ئەساسنامەی سەربەخۆ و پێشگرتن بە بەکارهێنانی سندووق”.