ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز
یەکشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۴   |  14-09-2025

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، لە بەرامبەر بینای بەڕێوەبەرایەتیی شیرکەت دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست قەیرانی دارایی و ناکارامەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا هوشداریان داوە کە داهاتووی شیرکەت لە مەترسیدایە و خوازیاری دانی خێرای حقووقە دوخراوەکان، دانی قەرزەکانی بیمەی تەئمینی ئیجتماعی، دابین کردنی بیمەی تەکمیلی و ڕوونکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ بیمەی نۆڤین بوون. کریکارانی ناڕازی هەروەها خوازیاری سزادانی بەڕێوەبەرانی گەندەڵ و وەڵامدانەوەی بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت سەبارەت بەم بارودۆخە ناسەقامگیرە بوون.