بێ توانایی خەڵکی ئێران لە کڕینی گۆشتدا
چوارشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۰   |  02-03-2022

بەرپرسێکی باڵای ڕژیم ڕایگەیاند لە دەستپێکی مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٠ەوە، خواستی کڕینی گۆشت لە بازاڕەکانی ئێراندا داکشاوە و ئەمەش نیشاندەری هەژاری و دەستکورتی کۆمەڵگای ئێرانە لە کڕینی گۆشتدا. شایانی باسە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ توانایی خەڵکی لە کڕینی مادە خۆراکییەکان و سەرەتاییترین کەلوپەلەکانی پێداویستی ژیان کەم تر دەبێتەوە و ئەمەش نیشاندەری قەیرانێکی مرۆیی لەو وڵاتەیە.