
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە شێوەی هەماهەنگ و ئامانجدار پەیوەندی بە چالاکانی ژنانەە گرتووە و هەوڵی داوە بە زیاترکردنی گوشار و هەرەشەکان بۆ سەر ژنان، پێش بە هەر چەشنە چالاکییەکیان لە بواری ژنانەوە بگرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، ئەم پەیوەندیانە هەرەشەئامێز بووە و ئامانجەکەی دروستکردنی جەوی ترس و تۆقاندن بۆ سەر چالاکانی ژنان بووە. هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابردوو چەندین چالاکی بواری ژنان لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە. شایانی باسە، ئەم هەوڵانە لەحالێکدایە کە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی هیزە ئەمنییەکان ناوشارەکانیان میلیتاریزە کردووە و هەوڵ دەدەن پێش بە هەرچەشنە چالاکییەکی مەدەنی بگرن.