فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی لاوان و فەجری جەم
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

لەدرێژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی لاوان و فەجری جەم ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، بۆ جارێکی دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، هاوشێوەی هاوکارەکانیان لە پاڵوگە نەوتییەکانی جنووب، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بوون.