میلیتاریزە کردنی شاری سەقز لە سەروبەندی سێهەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیویانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە سێهەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە چەکی قورس لە شەقامەکانی شاری سەقز جێگیر کراون و ئەمەش کەشێکی ئەمنی توندی بەسەر ئەمشارەدا زاڵ کردووە.
شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم بە ئامانجی ترساندنی خەڵک لە ساڵیادی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە شێوەی بەربڵاو لەئاستی شاری سەقز بە چەکی دۆشکا خەریکی مانۆر دانن. لە لایەکی دیکەوە، لە سەرجەم جادەکانی سەر بە شاری سەقز، خاڵی پشکنین داندراوە و بە وردی خەڵک دەپشکنن.