فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە سەربەخۆکان بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی مانگرتووی شیرکەتی ئاڵمینیۆمی ئەراک: بە دروشمی ڕاگرتنی کار، لە کرێکارانی شیرکەتی ئاڵمینیۆمی ئەراک پشتیوانی بکەین
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

مانگرتن لە خواردن و ناڕەزایەتیی کرێکارانی سەنعەتی ئاڵمینیۆمی ئەراک ٤٥ ڕۆژی تێپەڕاند. ئەم کرێکارە زەحمەتکێش و تێکۆشەرانە بەهۆی فشاری ئابووری و لەخوارێ بوونی ئاستی بژێویان بڕیاریان دا بە ناڕەزایەتیی بەکۆمەڵ و مانگرتن، لەدژی بارودۆخی سەختی کار کە ژیانیانی بەرەوڕووی گەلێک کێشە و ئاستەنگی کردووەتەوە، کاردانەوە نیشان بدەن. هاوڕێیانی کرێکار، پاش بایەخ نەدانی خاوەنکار و بەڕێوەبەرایەتیی کارخانە بە ناڕەزایەتی و داخوازییەکانیان، بڕیاریان دا مانگرتن لە خواردن بەڕێوەبەرن. چوار هەزار کرێکار لەم مانگرتنەدا بەشدارن. داخوازییە سەرەکییەکانی کرێکارانی مانگرتووی سەنعەتی ئاڵمینیۆمی ئەراک بریتین لە:

  • پێداچوونەوە و جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندیی پیشەکان
  • پێدانی سەری وەختی حەقدەست
  • گۆڕینی کەرەستەی کۆنە و پرتووکاوی بەرهەمهێنان بۆ ڕێگری کردن لە داخرانی شیرکەت
  • لەبەرچاوگرتنی ستانداردە ئیمەنییەکانی کار
  • کۆتایی هێنان بە فشار و ئازاری بەشی مودیرییەت
  • بێدەسەڵات کردنی سەهامداری سەرەکیی بەشی خسووسی – دەوڵەتی کە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕانتی دەوڵەتی، سەهامی کارخانەی داگیر کردووە و بەپێی بەرژەوەندی هەوڵ دەدات ئەم کارخانە گەورە و سەرەکییە بەرەو وەرشکستەیی و داخران بەرێت.

لە بارودۆخێکدا کە فشاری بەرینی ئابووری و سیاسی ژیان و گوزەرانی کرێکارانی بەرەو هەژاری و نابوودی بردووە، تەسەوری گۆڕینی بنەڕەتیی بارودۆخ بە قازانجی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ژێر دەسەڵاتی ئێستادا ئاواتێکی مەحاڵە. چونکە هۆکاری ئەم نابەسامانی و نابەرابەرییانە، خاوەنکاران، سەرمایەداری و دەسەڵاتی سیاسییە کە مانەوەی خۆی لە چەوساندنەوەی کرێکاران، لە سەرکوتی ئازادی و لە زاڵ کردنی زەبروزەنگ بەسەر کۆمەڵگادا دەبینێت. لەم ڕووەوە مانگرتن و ڕاگرتنی کار بەتایبەت مانگرتن لە خواردن، ڕاگەیاندنی تاوانە بەرامبەر بەو دەسەڵاتدارانەی کە خاکی مەرگ بەسەر کۆمەڵگادا دەپژێنن و داخوازیی ڕەوای جەماوەری زەحمەتکێش سەرکوت دەکەن. چوونی پۆلیس بۆ ناو کارخانە و یان بەکارهێنانی دووربینەکان بۆ زەبت کردنی چوونە ژووری بەشی مودیرییەت بۆ ناو ساڵۆنی غەزاخۆری بەئامانجی نیشان دانی کۆتایی مانگرتن لە خواردن، شانۆیەکی قیزەون و پڕ لە درۆ و فریوکارییە کە بەردەوام لەگەڵ ئامرازی سەرکوت، سیاسەتی دژەکرێکاری دەوڵەت و خاوەنکاران بووە. نە سیاسەتی سەرکوت، نە هەڕەشەی لەسەر کار دەرکردن و زیندان ناتوانێ کرێکاران لە دەربڕینی خواستەکانیان، لە خەبات بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان پاشگەز بکات.

مێژووی خەباتی چینی کرێکاری ئێران و جیهان فێری کرێکارانی کردووە کە سەرکەوتن لە گرەوی خەباتی یەکگرتوو و ڕێکخراودایە. یەکگرتنی کرێکاران لە هەموو ناوەندە کرێکارییەکان، سەرکەوتنی کرێکارانی شیرکەتی ئاڵمینیۆمی ئەراک، کرێکارانی پڕۆژەکانی پارسی جنووبی، کرێکارانی گرووهی میللی و ناوەندی سەنعەتی پۆڵا، پاڵاوگە و پێترۆشیمییەکانی ئابادان، ماهشەهر، شۆفیران، موعەلیمان، پەرستاران، خانەنشینان و هەموو کرێکارانی ئێران زەمانەت دەکات.

ڕێکخراوە سەربەخۆکانی کرێکاران و خانەنشینان و موعەلیمان، هاوپەیمانی چینایەتیی کرێکارانی شیرکەتی ئاڵمینیۆمی ئەراکن. ئێمە، ڕێکخراوە واژۆکارەکانی خوارەوە، لە داخوازییەکانی کرێکارانی مانگرتوو پشتیوانی دەکەین و هەرجۆرە هەڵسووکەوتێکی سەرکوتگەرانە لەدژیان مەحکووم دەکەین.

٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی

سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان

کرێکارانی خانەنشینی خووزستان

گرووپی یەکیەتیی خانەنشینان

بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە

alternative-shorai.tv

cpiran.org

komala.co

t.me/peshrawcpiran

facebook.com/Peshrawcpiran

instagram.com/Peshrawcpirn

t.me/KomalaCpiranTv