کوژرانی گەنجێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سەقز
سێشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۴   |  16-09-2025

بەپێی زانیارییەکان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کانگای زێڕی قوڵقوڵەی گوندی پیرعومرانی سەقز، تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە و لەئاکامدا گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “محەممەد ڕەشیدی” گیانی لە دەست داوە.
هەروەها سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی محەممەد ئەمین ڕەشیدی، هێمن ڕەشیدی و ڕامیار ڕەشیدی بە سەختی بریندار بوون و بەهۆی کەشی ئەمنییەتی شاری سەقز، بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراونەتەوە.