فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی ناهیدخوداجو، سوودابە فەخارزادە و ئازەر کروندی موسازادە لە زیندانی قەرچەک
سێشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۴   |  16-09-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤،
ناهیدخوداجو، سوودابە فەخارزادە و ئازەر کروندی موسازادە، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ئازادکران.

ناهیدخوداجو لە چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاری، ڕۆژی ١١ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ وێڕای ١٣ کەسی دیکە لە کۆبوونەوەی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم دەستبەسەر و پاش ٣٣ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ” کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی ئاسایشی وڵات” بە پێنج ساڵ زیندانی داسەپێندراو و هەروەها بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە یەکساڵ زیندان و نووسینی دوو کتێبی دیاری کراو و دوو ساڵ بێبەش بوون لە حیزب و گرووپە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان وەک سزای تەکمیلی مەحکووم کرابوو.