ڕووداوی تەقینەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێ بوون لە ئەهواز
چوارشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۴   |  17-09-2025

مەحموود رووزبەهانی، جێگری عەمەلیاتی سازمانی ئاگرکوژێنەوەی ئەهواز ڕایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەیەک لە یەکەیەکی نیشتەجێ بوونی ١٤ قاتی لە ناوچەی بەهارستانی ئەمشارە لە خیابانی سەعادەتی ٤، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو وتیشی: بەهۆی ئەم ڕووداوە، دوو منداڵی دوو ساڵان، منداڵێکی سێ ساڵ تەمەن، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ١١ کەسی دیکەش برینداربوون کە هەشت کەسیان برینەکانیان سووک بووە، بەڵام هاووڵاتییەک بەهۆی سووتانی زۆر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوو کەسی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکانیان، نەشتەرگەریان بۆ کراوە.