ناڕەزایەتیی خاوەن تاکسییەکانی چابەهار لە بەرامبەر فەرمانداریی
چوارشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۴   |  17-09-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خاوەن تاکسییەکانی چابەهار لە ناڕەزایەتیی بە بڕانی سەهمییەی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان، لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شۆفیرانی ناڕازی دەڵێن: ئەم بڕیارە نە تەنیا ژیانی ڕۆژانە و گوزەرانیان پەک دەخات، بەڵکوو کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی گواستنەوەی شاری دەبێ. هەر چەندە ئەم بێ بەرنامەییە درێژەی ببێ، گوشار لەسەر خەڵک و شۆفیران زیاتر و زیاتر دەبێ.