فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

واژۆی یادداشتێک سەبارەت بە دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین لە لایەن هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی
چوارشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۴   |  17-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ٧ هەزر و ٥٠٠ هاووڵاتیی ئیسڕائیلی، یادداشتێکیان واژۆ کرد سەبارەت بە دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین و کۆتاییهێنان بە شەڕ و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، “بزوتنەوەی ززیم”ی ئیسرائیلی ناحکوومی کە چالاکوانی عەرەب و جووی تێدایە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەو واژۆیانە کۆدەکەنەوە بۆ گەیاندنی دەنگی ئیسرائیلیەکان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێش کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە لە ٢٢ی سپتامبەر لە نیویۆرک  بەڕێوە بچێت. بزووتنەوەکە پێشبینی دەکات پێش کۆبوونەوەکە ژمارەی واژۆکاران لە ١٠ هەزار کەس تێپەڕێنێت. لە داواکاریی بزووتنەوەکەدا هاتووە کە هاووڵاتیان واژۆی لەسەر دەکەن، دانپێدانان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینی سزا نییە بۆ ئیسرائیل، بەڵکوو هەنگاوێکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر لەسەر بنەمای دانپێدانانی یەکتر و ئاسایش بۆ هەردوولا. ئاماژە بەوەش کراوە کە، هەڵبژاردنەکە ڕوونە، یان دان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینیدا بنێن شانبەشانی ئیسرائیل، یان پڕۆژەیەکی توندڕەوی هاوشێوەی وەزیری دارایی “بیتزالیل سمۆتریچ” بەڕێوەببەن کە بانگەشەی بەردەوامبوونی شەڕی قڕکردن دەکات.