دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۴   |  18-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی خەرمانانی ١٤٠٤، “دیار گەرگول” و “ئالان تابناک” دوو منداڵی تەمەن ۱۶ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو تازەلاوە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، دیار گەرگول و ئالان تابناک لە منداڵانی بەجێماو لە خوێندنن کە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
هاوکات هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد ساڵحی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.