فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری ملەخۆر
پێنجشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۴   |  18-09-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد عەبدی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دزڵی”ی سەر بە سەوڵاوا لە سنووری “ملەخۆر” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک قاچ و پشتی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سنە ڕاگوێزراوە.