فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی دوو بەڕابەری نرخی هێلکە لە ماوەی سێ مانگدا
پێنجشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۴   |  18-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نرخی هێلکە لە ماوەی سێ مانگدا، دوو بەرابەر چووەتە سەرەوە و ئەمەش، وای کردووە کە ئەم کاڵایە ببێت بە کاڵایەکی لۆکس.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نرخی هێلکە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ ٩٠ هەزار تمەن بوو و ئێستا ١٨٠ هەزار تمەنە.بەرهەمهێنەران دەڵێن: دانەوێڵەی مریشک سێ هێندە گران بووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە نرخی گۆشتی مریشک و هێلکە بچێتە سەرەوە.