فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی دیکە لە شاری شنۆ
هەینی ۲۸-۰۶-۱۴۰۴   |  19-09-2025

بەپێی زانیارییەکان، دوو تازەلاوی خەڵکی گوندی «سینگان»ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی “زانیار شادیخاە” تەمەن ۱۷ ساڵ و “مۆحسین دەهار” تەمەن ٢٤ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماڵەکانی خۆیان و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجام دراوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.