فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧ و ٨ دەهۆمی ڕیختەری لە ڕووسییە
هەینی ۲۸-۰۶-۱۴۰۴   |  19-09-2025

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی ڕۆهەڵاتی ڕووسییە هەژاند و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە هۆشدار سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی  شەپۆلی تێسۆنامی گەورە بدرێ.
هاوکات، دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی ڕایگەیاندووە، بەهێزی بوومەلەرزەکە ٧ و ٨ پلەی ڕێختەر و بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتردا بووە. ئەو دامەزراوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بوومەلەرزەکە ژمارەیەک بوومەلەرزەی لاوەکی ڕوویانداوە کە بەهێزییان گەیشتووەتە 5.8 پلەی ڕێختەر. لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی فریاگوزاری ڕووسییە ڕایگەیاندووە: بەهێزی بوومەلەرزەکە، کە لە دووری ١٢٨ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی ڕوویداوە، 7.2 پلە بووە.