
بەپێی ڕاپۆرتەکان و لەسەر بانگەوازی پێشووی یەکێتییەکان لە فەڕانسە، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن، لە شارەکانی ئەم وڵاتە کەوتووەتە ڕێ.
لەم دەورە لە خۆپیشاندانەکان کە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس بەشداریان کردووە، خەڵکی ناڕازی فەڕانسە لەئاست پرۆگرامی سیاسەتی دەست پێوەگرتنی دەوڵەت و خەرج کردنی بە ملیاردها یۆرۆ بۆ شەڕی دەرەکی، هاتوونەتە سەر شەقامەکان و تووڕەیی خۆیان دەربڕیوە. شایانی باسە، هەتا ئێستا ٤٧٦ خۆپیشاندانی ئێعتڕازی و ١٣٥ حاڵەتی بەستنی ناوەندەکان و ڕێگاوبانەکان لە سەرتاسەری فەڕانسە تۆمار کراوە. لە یەکێک لەم هەوڵانە، کرێکارانی کارخانەیەک کە چەکی هێشوویی بۆ ئیسڕائیل دابین دەکات، کارخانەکەیان تەعتیل کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی فەڕانسە بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم ئێعتڕازاتانە، ٨٠ هەزار هێزی پۆلیسی تەیار بە پەهپاد و ماشێنی ئاوپاشی بە مەبەستی سەرکوتی خەڵک، لە شەقامەکان جێگیر کردووە.