کرێکارێکی تیکابی لە کاتی کار کردن دا دەستێکی لەدەستدا
چوارشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۰   |  02-03-2022

کرێکارێکی شارەداری شاری تیکاب کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە کاتی کارکردن بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوینی کار لە ڕوداوێک دا دەستێکی بە توندی بریندار بوو. بە داخەوە بەهۆی نەبوونی ماشێنی گواستنەوە و خۆبواردنی بەرپرسانی شارەداری لە گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانی شاری زەنجان لە کاتی خۆیدا، مەجبور بوون دەستی ئەو کرێکارە لە ژێر باسکێوە ببڕنەوە.
بە وتەی پزیشکانی چاودێر، ئەگەر ئەو کریکارانە زووتر بگوازرایاتەوە بۆ شاری زەنجان، دەکرا دەستی نەبڕدرێتەوە.