فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی بە هەزاران کۆچبەر لە پۆرتێغال
هەینی ۲۸-۰۶-۱۴۰۴   |  19-09-2025

نزیکەی پێنج هەزار کۆچبەر، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە کۆبوونەوەیەکی بێ وێنە لە بەرامبەر پەرلەمانی پۆرتەقال لە ناوەندی شاری لیسبۆن، دەستیاندایە خۆپیشاندان و خوازیاری وەدیهاتنی مافەکانیان بوون.
خۆپیشاندەران کە لە سەرانسەری پۆرتەقالەوە لەم کۆبوونەوەیە بەشداریان کردبوو، خوازیاری  خێرایی ڕەوتی پێدانی مافی نیشتەجێ بوون و هاوکات دژایەتی خۆیان لەگەڵ گەڵاڵەی نوێی یاسای کۆچبەری دەربڕی. زۆربەی ئەو کەسانەی کە لەم خۆپیشاندانە بەشداریان کردووە، هەتا ئێستا نە مافی نیشتجێ بوونی پۆرتەقالیان هەیە و نە بەڵگەی ئێقامەی دائێم. بەڵام بەم حاڵەشەوە لەم وڵاتە کار دەکەن.