فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی زانا مەنسووری لە دەستبەسەرکراونی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
شەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۴   |  20-09-2025

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی خەرمانانی ١٤٠٤، زانا مەنسووری، خەڵکی شاری سنە و لە دەستبەسەرکراونی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ماڵی بنەماڵەکەی خۆی لەو شارە دەستبەسەر کرا.
زانا مەنسووری ساڵی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بۆ ماوەیەک لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوو. هەروەها پێشتر، ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی خەرمانان، محەممەد ساڵحی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە دوکانەکەی خۆی لەو شارەدا دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردنیان لە مانگرتنی کاسبکارانی دیواندەرە لە سێهەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی ئەنجام دراوە.