پلۆمپکرانی زێڕنگەرییەک بەهۆی ڕەچاو نەکردنی حیجاب لە شاری سنە
شەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۴   |  20-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، لەدرێژەی پلۆپ کردنی ناوەندە سێنفییەکان لە شارەکانی ئێران، زێڕنگەرییەک لە شاری سنە پلۆمپ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، زێڕنگەری “کۆردۆ” لە شاری سنە بەهۆی ئەو شتەی کە ناوی دەنێن “ڕەچاو نەکردنی حیجاب”، لە لایەن پۆلیسی ئەماکن لەمشارە پلۆمپ کرا.