
لەماوەی زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا به‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بواری په‌روه‌رده و بارهێناندا زاڵ بێت. ڕژیم بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه و هەروەها ڕێگری‌کردن له شكستی ئایین له به‌رامبه‌ر زانست‌دا، مه‌دره‌سه‌كانی كردووه‌ته ناوه‌ندی فێربوونی ئایین و خوڕافه و ناوه‌ندی له‌به‌ركردنی بابه‌تی بێ ناوه‌رۆك. له‌م شوێنانه‌دا له بری ئه‌وه‌یكه یارمه‌تی منداڵان و تازه‌لاوان بدرێت تا خۆیان و جیهانی ده‌ورووبه‌ریان وه‌ك خۆی بناسن، خوێندكاران ناچار ده‌كه‌ن مێشكیان به بابه‌تی بێ ناوه‌رۆك و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ زانستی دونیای سەردەم پڕ بكه‌ن. له مه‌دره‌سه و ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانی ئێران له بری ئه‌وه‌یكه دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی زانست و كۆمه‌ڵێك زانیاریی ئینسانی ببێته ئامانجی فێركردن و خوێندكاران له دوایین پێشكه‌وتنی زانست و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری ئاگادار بكه‌نه‌وه، بەڕادەیەکی زۆر خوڕافاتی مه‌زهه‌بی لەلایەن ئاخوندەکان، پاسدارموعەلیمەکان و خاهەرانی زەینەبەوە به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت.
خوێندكاران هه‌ر له یه‌كه‌مین ساڵه‌كانی خوێندن و مهدرهسهیانهوه، ده‌بێ فێری نوێژ و ڕۆژووگرتن بن و له‌گه‌ڵ نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگارییه‌كانی پێغه‌مبه‌ران و ئیمامان ئاشنا بن. كچان ده‌بێ خۆیان وەک ڕه‌گه‌زی دووهه‌م ببینن. به‌و بێ مافییە ڕەها و سووكایهتییەی كه “كتێبی ئاسمانی” بۆی به دیاری هێناون، عاده‌ت بكه‌ن. ده‌بێ فێربن كه چۆن له ژێر عه‌با و مهقنهعهدا قژیان داپۆشن. زیره‌كترین و به‌تواناترین خوێندكاره‌كان ده‌بێ ببنه حافزی قورئان. ئاشكرایه، له چوارچێوه‌یه‌كدا كه كۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ریدا زاڵه، كه‌ش و هه‌وایه‌ك كه پڕه له قسه‌و باسی دینی و بابه‌تی دابڕاو له خواست و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خوێندكاران، كلاسی ده‌رس و مه‌دره‌سه هیچ خۆشیه‌كی بۆ خوێندكاران نامێنێت و ده‌بێته شوێنێكی داخراو و جاڕزكهر.
كتێب و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی داهێنان و زه‌وق و هونه‌ری خوێندكار، بوونه‌ته ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خوڕافات و وشه‌ی بێ مانا و ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبانه هیچ بایه‌خێك به كێشه و پێداویستییه‌كانی لاوان نادات. خوێندكاران بۆ وه‌رگرتنی نمره‌ی قه‌بووڵی و تێپه‌ڕكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن، بابهتهكان به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ چێژیهكی لێوه‌ربگرن یان هه‌ستی ئه‌ده‌بییان ببزوێنێ، ته‌نیا له‌به‌ری ده‌كه‌ن. كتێبه مێژووییه‌كان نه ته‌نیا خوێندكاران له‌گه‌ڵ مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگا ئاشنا ناكه‌ن، به‌ڵكوو به ده‌ست تێوه‌ردان له مێژوو و ئاوەژوو نیشاندانی ڕووداوه مێژووییه‌كان و بایه‌خدانی یه‌ك لایه‌نه به كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كان، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئەو سه‌رده‌مە كۆمهڵایهتییەی كه تێیدا سه‌ریان هه‌ڵداوه، خوێندكاران له هه‌ر چه‌شنه ڕاست بینییه‌ك دوور ده‌خه‌نه‌وه و مه‌یل بۆ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه مێژووییه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن. فێربوونی زمانه دەرەکییەكان بەهۆی نەبوونی پێوه‌ر و ڕێوشوێنی فێركردنی ستاندارد و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، بووه‌ته كارێكی دژوار و تاقه‌ت پڕووكێن.
هه‌روه‌ها، شێوازی وتنه‌وه‌ی دهرسهكانیش بنه‌مایه‌كی زانستی‌یان نییه و له ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی بابه‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان به‌دوورن. بۆ نموونه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روون ناسان نیشانیداوه كه لاوان بۆ په‌روه‌رده كردنی هێزی عه‌قڵانیی خۆیان، پێویستیان به شوێنی كاری جه‌معی هه‌یه تا له‌وێدا بتوانن پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی زانست قسه و باسی هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌كۆمه‌ڵ هه‌وڵی بۆ بده‌ن. خوێندكاران وێڕای فێربوونی زانست و تێكنیك، پێویسته ئازادانە چەمک و خەیاڵی دەروونی خۆیان شکڵ پێبدەن و بە دەستی خۆیان هەندێک لەو پەیوەندی و گریمانە زانستیانەی لە مێشکیاندا درووست دەبێت، تاقی بکەنەوە. به‌ڵام له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی خوێندكاران له كلاسه‌كانی خوێندن، نه‌بوونی كاتی پێویست و كه‌مبوونی تاقیگه و كارگه یان نه‌بوونی ئیمكاناتی ستاندارد له شوێنه ئامووزشییهكان، موعه‌لیمان بوونه‌ته بنه‌مای هه‌موو ئامووزش و فێركارییه‌ك. له ڕاستیدا، ئه‌م شێوه‌كاره مه‌جال و ده‌رفه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی جه‌معی و تاوتۆێكردنی بیروڕا و به‌شداری له بواره جۆراوجۆره‌كان له خوێندكاران ده‌ستێنێته‌وه و ناچاریان ده‌كات تواناییەكانیان ته‌نیا بۆ له‌به‌ركردنی ئەوەی وا موعه‌لیم بەشێوەی زارەکی پیاندەڵێت، بخه‌نه گه‌ڕ.
له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران، له لایه‌كه‌وه به‌هۆی قه‌باره‌ی زۆری كتێبه‌كان، كه‌مبوونی كات و قه‌ره‌باڵغی كلاسه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی نەبوونی شاره‌زایی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی موعه‌لیم سەبارەت بە گشت بابەتهكان، خوێندكاران ده‌رفه‌ت و مافی به‌شداری و ڕاده‌ربڕینیان نییه. ئه‌م شێوه‌یه له ده‌رس وتنه‌وه، به‌ربه گه‌شه و داهێنانی خوێندكار ده‌گرێت و كلاسه‌كانی ده‌رس ده‌كاته شوێنێكی بێزارکەر. كاتێك كه كلاسه‌كانی ده‌رس بوونه شوێنێكی یهكچهشن و تاقه‌ت پڕووكێن، كاردانه‌وه‌ی سرووشتیی خوێندكاران، هێندێك جار، له لایه‌ن ئاخوندەکان، پاسدارموعەلیمەکان و خاهەرانی زەینەبەوە له‌گه‌ڵ جوێن و ته‌نبێی جه‌سته‌یی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش زۆرترین زه‌ره‌به له كه‌سایه‌تیی منداڵان و تازه‌لاوان ده‌دات.
لەم سیستمە پەروەردەییەدا، كاتێك كه موعه‌لیمه‌كان له حاسڵی ده‌رس وتنه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ر كلاس ڕازی نین و یان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه شاگرده‌كانیان ئه‌وه‌یكه فێری بوون له‌بیریان بچێته‌وه، ته‌كلیفی قورسیان بۆ داده‌نێن تا لە ماڵەوە ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌م شێوازه، كه یه‌كجار باویشه، خوێندكار له ده‌رس و مه‌دره‌سه بێزار ده‌كات.
له سیستەمی فێركردنی ئێران‌دا، وه‌رزش و پهرهوهردهكردنی جه‌سته و ڕۆڵی کاریگەری له‌سه‌ر منداڵان و تازه‌لاوان، هیچ بایەخێکی پێنادرێ. منداڵان و تازه‌لاوان به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو له شار و گونده‌كان و هه‌روه‌ها به‌هۆی ژیان به‌سه‌ربردن له‌ناو ئاپارتمان و ماڵی چكۆله و قه‌ره‌باڵغدا، شوێنێكیان بۆ وه‌رزش و یاریکردن نییه. دیاره فه‌زای بەرتەسکی مهدرهسهكانیش، هیچ كات، وه‌ها ده‌رفه‌تێك بۆ خوێندكاران ناخوڵقێنێت.
لە وەها بارودۆخێکدا تەنیا بە هاتنە مەیدانی هێزی مەزنی خوێندکاران و مامۆستایانی تێکۆشەر دەکرێ هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ زاڵ بوون بەسەر فەزای ئامووزشیدا بەرپەرچ بدرێتەوە. تەنیا بە پێکهێنانی ناوەندەکانی خەبات دەتوانین ڕژیم لەم هێرشە کۆنەپەرستانەیە پاشەکشە پێبکەین و سەرکەوتنی زانست بەسەر خورافاتی دینیدا زەمانەت بکەین و خواستی ئازادیی سیاسی و جیایی دین لە بواری پەروەردە، بەکردەوە بەسەریدا بسەپێنین.
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بزووتنەوەی مامۆستایان و خوێندکاران بەجۆرێک مۆری خۆی بەسەر فەزای زانکۆ و مەدرەسەکاندا کوتاوە کە حکوومەتی ئیسلامیی سەرمایەداران بە دەزگای ئیدئۆلۆژیک، بە ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بە دامەزراندنی هەزاران تەڵەبەی حەوزەی عیلمیە بۆ پەرەپێدانی بیری کۆنەپەرستانە و خورافاتی مەزهەبی نەیتوانیوە بەر بەم ڕەوتە بگرێت. ئەم خەباتە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی لە بواری پەروەردەشدا ناچار بە پاشەکشە کردووە و ئاسۆیەکی نوێی بەڕووی خوێندکاران و مامۆستایان‌دا کردووەتەوە.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە