فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی جەماوەری دژی دەوڵەتی پێرۆ
یەکشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۴   |  21-09-2025

بە هەزاران کەس لە خوێندکاران و ئەندامانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، لە مەیدانی “سەن مارتین” لە پایتەختی پێرۆ کۆبوونەوە و لە دژی سیاسەتەکانی سەرۆک کۆمار “دینا بولوئارتێ” و هەروەها نەبوونی ئەمنییەت، گەندەڵی ئیداری و چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی پێرۆ و شایەتحاڵان، هێزەکانی پۆلیس لە هەندێ شوێن هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران تا پێش بە پێشڕەوی ناڕازییان بەرەو کۆشکی سەرۆک کۆماری بگرن.