ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ئەراک، زاهێدان و سەبزەوار
یەکشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۴   |  21-09-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “ڕەسووڵ یاری” کە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.
هاوکات حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەبدولعەزیز قلجایی” بە هەمان تۆمەت لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهاتووە. لە لایەکی دیکەوە، دوو بەندکراو لەوانە ژنێک کە پێشتر لە پەروەندەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، حوکمەی ئێعدامەکەیان لە زیندانی ناوەندیی سەبزەوار بەکردەوە دەرهاتووە.