کۆبوونەوی ناڕەزایەتی کرێکارانی فولادی ئەهوازو بانگهەیشتی چەند کرێکار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
چوارشەممە ۱۱-۱۲-۱۴۰۰   |  02-03-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارانی شیرکەتی فولادی ئەهواز بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داخوازییەکانیان و لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی پیشەی کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەڕیوەبرد. بەڵام نەتەنیا تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە پێی نەدراوەتەوە، بەڵکوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەشەوە بانگهەیشت کراون و لێبرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز وێرای بانگهەیشتی چەند کرێکاری ئەو شیرکەتە، لێپرسیەنەوە و هەڕەشەیان لێ کردوون.