فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە فیلیپین دژی گەندەڵی
یەکشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۴   |  21-09-2025

بەهەزاران کەس لە خەڵکی مانیل پایتەختی فیلیپین، لە ناڕەزایەتیی بە گەندەڵییەکی بەربڵاوی ماڵی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم گەندەڵییە پەیوەندی بە بەرپرسانی دەوڵەتی و بازەرگانییەوە هەیە کە تاوانبار کراون لە پڕۆژەکانی کۆنترۆلی لافاو لەم وڵاتە، پارەیەکی زۆریان وەک باج و پورسانت وەرگرتووە. هاوکات کاربەدەستانی ئەمنییەتی فیلیپین رایانگەیاندووە کە بە مەبەستی پێشگرتن بە هەر چەشنە توندووتیژییەک، هێزەکانی پۆلیس و سپا لە ئامادە باشی دان. هەروەها بە هەزاران پۆلیس بە مەبەستی دابین کردنی ئەمنییەت، لە پارکی مێژوویی مانیل و بینای دێمۆکڕاسی جێگیر کراون.