
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە سەدان کەس لە هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان، خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و مەحکووم کردنی کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل لە غەززە، لە شاری هامبورگ بەڕێوەبرد.
لە ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانە، بەشداربووان ئاماژەیان بە ڕۆڵی سەرەکی دەوڵەتی ئاڵمان لە پشتیوانی سیاسی، نیزامی و دارایی لە ئیسڕائیل کرد و سیاسەتەکانی ئێمپریالیستی دەوڵەتی ئاڵمانیان بە هۆکارێ درێژەی جەنایەت لەدژی خەڵکی فەلەستین ناوبرد. ناڕازییان وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەیکە دەوڵەتی ئاڵمان لە تەیار کردنی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەیە، پشتیوانی بێشەرتومەرجی دەوڵەتی فێدێڕاڵی ئاڵمان لە سیاسەتەکانی نێتانیاهوو و ئەمریکایان بە توندی مەحکووم کرد. خۆپیشاندەران هەروەها بە وتنەوەی درووشم لەدژی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئاڵمان، پەردەیان لەسەر هاوکاری ئاڵمان و ئیسڕائیل هەڵگرت و خوازیاری ڕاگرتنی ئەم سیاسەتە جەنایەتکارانەیە بوون.