فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی قوروە
دوشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۴   |  22-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی خەرمانانی ١٤٠٤، “تەیموور خالیدیان” تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی قوروە و دانیشتووی مەلایر، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی قوروە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەیموور خالیدیان ڕۆژی یەکشەممە دوای بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە شاری سریش ئابادی قوروە، بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامی» دەستبەسەر و بۆ زیندانی قوروە گواسترایەوە. شایەنی باسە، تەیموور خالیدیان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ۲۰ ڕۆژ دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لەئاکامدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەلایر بە ۲۰ مانگ زیندان و ۳ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.