
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “فەرزاد بەرجستە” ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری بۆکان ڕاگوێزراوە.
ناوبراو ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراوە و دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە. شایانی باسە، هەرچەند فەرزاد بەرجستە دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە، بەڵام مۆبایلەکەی لەلای هێزە ئەمنییەتییەکان ماوەتەوە و ئەوان هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، درێژەیان بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی سووکانە لە ئینستاگرامەکەی کردووە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، دەستداگرتن بەسەر مۆبایل و کەڵک وەرگرتن لێی نەدراوە و هیچ بەڵگەیەکی یاساییش نیشانی ناوبراو نەدراوە.