فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکران و پەروەندەسازی بۆ بنەماڵەی خۆێندکارانی هۆنەرستانی شاری ئەنار
سێشەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۴   |  23-09-2025

لە سەروبەندی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، خوێندکارانی تەنیا هونەرستانی کوڕانەی شاری ئەنار لە پارێزگای کرمان، بەهۆی نەبوونی فەزای پەروەردەیی گونجاو، لەگەڵ مەترسی وازهێنان لە خوێندن بەرەوڕوون.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی خوێندکاران بەم بارودۆخە، ژمارەیەک لە دایک و باوکانی ئەم قوتابیانە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ئەنار بانگکراون و بۆ هەندێکیان، پەروەندەیی قەزایی پێکهێندراوە. هەروەها مودیری ئەم هونەرستانە بەدوای بانگکران و گوشاری هێزە ئەمنییەکان، ناچاربووە دەست لەکار بکێشێتەوە.