بەجێمانی یەک میلیۆن قوتابی لە خوێندن بەهۆی هەژاری
سێشەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۴   |  23-09-2025

بەپێی زانیاریەکان،لە ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک میلیۆن قوتابی، بەهۆی هەژاری و کەلەبەری چینایەتیی لەمافی خوێندن بەجێ مابوون.
ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیس نیشان دەدات کە ١٠ تا ٣٨ لەسەدی قوتابیان بەرابەر بە ١٠٠ تا ٣٣٠ هەزار قوتابی بەهۆی بارودۆخی نالەباری ماڵی، وازیان لە خوێندن هێناوە. لێکۆڵینەوەکان هەروەها دەریدەخەن کە نزیکەی ٧٠ لەسەدی ئەم قوتابانە کە لە خوێندن بەجێماون، له نێوان توێژەکانی یەکەم تا پێنجەمی کۆمەڵگان. واتە ئەو توێژانەی کە زۆرترین گوشاری ئاوسان و گرانی لەسەر شانیانە.