فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی کوت عەبدوڵڵا
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

کرێکارانی شارەداریی کوت عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەست ومەزایاکانیان، لە بەرامبەر ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شارەداری کوت عەبدوڵڵا کە زۆربەیان ٢٠ ساڵ پێشینەی کاریان هەیە، دوو مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە و ئێستاش هەر بەو لانیکەمی حەقدەستە کار دەکەن و ژیانیان تێدەپەڕێنن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێژەی لەسەرەوەی ئاوسان، چوونەسەرەوەی کرێ ماڵ و هەزینەکانی لەڕادەبەدەری ساڵی نوێی خوێندن، ئەم کرێکارانەی لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا قەرار داوە.