فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئیران پۆپلین لە ڕەشت
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی کارخانەی ئیران پۆپلینی ڕەشت، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەستی مانگی گەلاوێژ و دواخرانی حەقدەستی مانگی خەرمانانیان، لە بەرامبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی کرێکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کرێکارانی ئەم ناوەندە کە لە بواری ڕستن و چنین چالاکی دەکەن، بە گرێبەستی کورت ماوە و بەبێ هیچ جۆرە ئەمنییەتێکی شوغڵی، خەریکی کارن و لە ئێستادا بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ دواخرانی حەقدەست و مەزایاکایان بەرەوڕوو بوونەتەوە. کرێکارانی ناڕازی بە بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوەیە، خوازیار درانی خێرای حەقدەست و مەزایاکانیان بوون.