فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گرۆسی: ئێران هێشتا توانای پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی هەیە
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بریتانیا لەسەر زاری ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڵاویکردەوە، ئێران هێشتا توانای پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی هەیە.
ڕافائێل گرۆسی ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا حکوومەتی ئێران ئامرازەکانی دروستکردنی ئەو سەنتەریفیوژانەی هەیە کە پێویستن بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم. گرۆسی ڕوونیشی کردەوە، پشکنینەکان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستی پێ کردۆتەوە، بەڵام هێشتا ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەدراوە دەستی بگات بە ئۆرانیۆمی پیتێندراوەکانی ئێران کە ٦٠لەسەدە.
ڕافایل گرۆسی ڕاشیگەیاندووە، هێرشەکەی سەرەر دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ لەلایەن ئەمریکاوە، کاریگەریی زۆری هەبووە و نزیکەی هەموو ئامێرە گرنگەکانی لەناوبردووە. سەنتەریفیوژەکان، تەکنەلۆژیای سەرەکییە بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم، تا ڕێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم زیاتر بێت. دەتوانرێت زیاتر ئۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنی وەک توێژینەوە، وزە یان مەبەستی سەربازیی بەکاربهێنرێت. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێ: بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکان، پشکنینی بەردەوام ئەنجام دەدات، بەڵام سنووردارکراوە لە دەستڕاگەیشتن بە هەندێک کۆگای ئەتۆمی.