فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی بۆکان و شنۆ
پێنجشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۴   |  25-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هیوا محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «لەگز»ی بۆکان دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا محەممەدی حەفتەی ڕابردووش بانگ کرابوو و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتبوو. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی خەرمانانی ١٤٠٤، ڕەسووڵ ئاسن، تەمەن ۴۸ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئاسن، ئەو هاووڵاتییە کاتژمێر ۹:۳۰ پێش نیوەڕۆ لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەسووڵ ئاسن دوای دەستبەسەرکران، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ گواستراوەتەوە.