کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود و بانە
پێنجشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۴   |  25-09-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی قاسم عەزیزی تەمەن ٤٧ و خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە نزیک ئاوایی بڵەسن سەر بە شاری بانە کوژراوە و تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیووبی” کراوە.
هەروەها ئێوارەی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاروان ئەڵماسی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم وێڕای دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە بەشی دەستی بە سەختی بریندار بووە.