بێبەشبوونی بەرینی منداڵانی ئەفغانستانی لە مافی خوێندن لە ئێران
پێنجشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۴   |  25-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی ئەفغانستانی لە چوون بۆ قوتابخانە بەجێ ماون. هۆکاری سەرەکی ئەم بێبەشبوونە، هەڵوەشاندنەوەی بەڵگەی سەرژمێری و هەروەها ئاڵۆزبوونی ڕەوتی تۆمارکردنی ناو لە قوتابخانەکان ڕاگەیەندراوە.
بەوتەی چالاکانی مەدەنی، زۆربەی بنەماڵەکان سەرەڕای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی ئیداری، بەهۆی نەبوونی جێگەی خاڵی یان ڕاگەیاندنی دێروەختی خوێندنگەکان، نەیانتوانیوە ناوی منداڵەکانیان تۆمار کەن و تەنانەت هەندێ لە خوێندکارانی ئەفغانستانی کە سەرقاڵی دەرس خوێندنن، لە قوتابخانەکان دەرکراون.