فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئیسڕائیل دژی دەوڵەتی نێتانیاهوو
پێنجشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۴   |  25-09-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خۆپیشاندەرانی ئیسڕائیلی لە فڕۆکەخانەی “بن گوریۆن” لەدژی بنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێ کەوتنی نێتانیاهوو بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
شایانیباسە، خۆپیشاندەران ئاڵا و لافیتەی ئیسرائیلیان بەرزکردبووەوە و داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەست لەکارکێشانەوەی نێتانیاهوویان کردووە. هەروەها داوایان لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا کرد، هاوکاریان بکات لە ئازادکردنی بارمتەکان.