فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە
هەینی ۰۴-۰۷-۱۴۰۴   |  26-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی فەرهاد کەریمی خەڵکی نەغەدە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان” لە لایەن لقی ۱۰۳ی دادگای تاوانەکانی دوویی ئەم شارەوە بە شەش مانگ بەندکران سزا دراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی دەبێ خۆی بە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی نەغەدە بناسێنێت. شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە ۳ی پوشپەڕی ۱٤۰٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو و دواتر گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە و دواجار ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی گەلاوێژی ۱٤۰٤، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.