فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
شەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۴   |  27-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “جابر عەسگەری” و “مەیسەم کەرەمی” خەڵکی کرماشان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەدرەزا گراوەند، فەرشاد گراوەند” هەردووکیان خەڵکی کوهدەشت و ئەمیر(ناوبانگ نادیار) خەڵکی تاران، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج، حوکمی ئێعدامەکەیان بەکردەوە دەرهاتبوو.