فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕپۆرتێک لەسەر دەستبەسەر کران و سەپادنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بەسەر ناسح لاهیجانی
شەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۴   |  27-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ناسح لاهیجانی” خەڵکی گوندی «هەمزاوا»ی سەر بە شاری پیرانشار و بەندکراوی سیاسیی زیندانی ناوەندیی مەهاباد، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە ۱۰ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسح لاهیجانی بە تاوانی «ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردستانی” بۆ ماوەی چوار ساڵ لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیم مەحکووم کراوە. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. ئەو تۆمەتبارە سیاسییە لە ماوەی زیاتر لە دە مانگ دەستبەسەربوونیدا لەژێر ئەشکەنجەی سەختی دەروونی و جەستەیی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێدا بووە. ناسح لاهیجانی و هاوژینەکەی، سەرەتای مانگی گەلاوێژی ١٤٠٣، دوای گەڕانەوە لە شاری سلێمانی دەستبەسەر کراون. هاوژینی ناوبراو دوای دوو ڕۆژ ئازاد کراوە و ناسح لاهیجانی دوای ماوەیەک بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواستراوەتەوە.