
بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگای شۆڕشێ شنۆ سزای بەندکرانی بە سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆدا سەپاندووە.
بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا، حەسەن شاداب سزای ٣ ساڵ بەندکران، کاوە خاکی نەهاد خەڵکی گوندی سۆفیان سزای ٢٠ مانگ بەندکران، جەماڵ حسێن نژاد خەڵکی گوندی سەرگیز سزای ٢٠ مانگ بەندکران، کامیار عوقابی خەڵکی گوندی باڵاگیر سزای ٢٠ مانگ بەندکران و مەحموود قادری خەڵکی سەرگیز سزای ١٦ مانگ بەندکران و هەروەها مەنسوور فەڕاش خەڵکی گوندی سەرگیز سزای ١٢ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. ئەم شەش هاووڵاتییە بە تۆمەت گەلێکی وەک پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت” ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە. ئەم هاووڵاتییانە سەرەتای مانگی پووشپەڕێ ئەمساڵ لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ٢٦ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرابوون. جێگای ئاماژەیە، ئەم شەش کەسە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.