
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەممەد هوشمەند، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”دەرەتفێ” سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئەمشارە بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی” سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایە بە فەرمی بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتنی دادگای ئەم هاووڵاتییە کەمتر لە یەک خولەکی خایاندووە و ناوبراو لە مافی بەرگری کردن لەخۆی و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. محەممەد هوشمەند ڕؤژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دواجار دوای ٣٤ ڕۆژ بەندکران، لە ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە ئازاد کرابوو.