فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی شۆفیر کامیۆنەکان له بەرامبەر وەزارەتی سەنعەت و مەعدەن
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

کۆمەڵێک لە شۆفیر کامیۆنەکان لە ناڕەزایەتیی بە ڕادەستنەکرانی کامیۆنە هاوردەکراوەکان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر وەزارەتی سەنعەت، مەعدەن و تجارەت لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شۆفیرانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “شۆفیران وشیارن، زەلیلی قەبووڵ ناکەن”، دەڵێن: سەرەڕای چەندین مانگ ئێعتڕاز و ناڕزایەتیی لەم پێوەندەدا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە نەدراوە.