فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی عەلی سابیری تەمەن ۲۹ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.        لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی فەرهاد مێهدیپوور، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست»حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرابوو.