فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرخه و حەوت تەپە
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرخه و حەوت تەپە، لە بەرامبەر نووسینگەی نوێنەری شارستانی شووش، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە ۆتنەوەی درووشمی، “سەرشۆڕی ئێمە، دەنگ و ڕەنگی ئێمە”، “هەڵخڕاندنی شەڕ بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، “هەتا مافەکانمان دەستەبەر نەبێ، ناچینەوە ماڵەکانمان”، “خوانی بێ نانی ئێمە، چیتان دەوێ لە گیانمان”، “تەئمینی ئیجتماعیان تاڵان کردووە، ئێمەیان بەدبەخت کردووە”، “حسێن حسێن درووشمیانە، دزی و درۆ کاریانە”، “نوێنەری نالایقمان ناوێ”، “لە خوزستان تا گیلان، شەرم بۆ مۆدیران”، “لە خوزستان تا تاران، شەرم بۆ مۆدیران”، “نە مەجلیس، نە دەوڵەت، نین لەبیری میللەت” و “سەرۆک کۆمارمان نییە، نوێنەرمان نییە”خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.